بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ڕاگهیهنراوێكى سەرۆکایەتیی هەرێم، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دیاریكردنى ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان واژۆكردوه‌و له‌فه‌رمانه‌كه‌دا پاڵپشت بهبڕگهى (دوه‌م) له‌ماده‌ى (ده‌یه‌م) له‌یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم ژماره (1)ى ساڵى 2005ی هه‌مواركراو، نێچیرڤان بارزانى بڕیاریداوه به‌دیاریكردنى ڕۆژى 10ى 6ى 2024 بهوادهى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى گشتى بۆ خولى شه‌شه‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
به‌گوێره‌ى فه‌رمانه‌كه، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به‌ئه‌نجامدانى كارى پێویست بۆ هاوكاریىو هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه، کە هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژى ده‌رچوونییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر سەرۆکی هەرێم چەندجارێک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەی دیاریكردوه، دوایین وادەش، ڕۆژی 25ی شوباتی ڕابردوو بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق نەیتوانی لەکاتی خۆیدا، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکە تەواو بکات، کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دواخرا.
Your Comment